فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق: ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە


وێستگه‌ نیوزـ

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند: "ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە"، داواشی لە حکومەتی به‌غدا كرد بێتە لەئاستی ئەم پێشلکارییانەی سەر سەروەری عیراق دەنگ و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت: بەتوندی کردەوە دوژمنکارییەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەرەبەت ئیدانە دەکەین، کە بەهۆی بوردومانی دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون.

"ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە، ئەمە چەندینجارە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان روودەدات"، فراکسیۆنی یەکێتی وای وتوه‌.

فراکسیۆنی یەکێتی داواشی لەحکومەتی به‌غد كردوه‌ لەئاستی ئەم پێشلکارییانەی سەر سەروەری عیراق بێتە دەنگ و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر.


PM:08:51:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت