كه‌شناسی هه‌رێم: به‌شێكی ئاسمانی هه‌رێم هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا ناوه‌ڕاستی ئاسمانی هه‌رێم هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ وپێشبینی نمه‌ باران ده‌كرێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بەهۆی‌ گۆرانکاری کەشوهەواوە ئێستا ناوەراستی ئاسمانی هەرێم هەورە بروسکەیە، پێشبینی‌ نمە بارانی لێ دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بەڵام ئاسمانی ناوچەکانی تری هەرێم نیمچە هەورە، هەروەها خێرایی با چاڵاک بووە بۆ سەروی‌ 25 کیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا.


PM:03:30:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت