كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی نیسان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرَێت بۆ هەوری تەواو".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێت به (1-3) پله‌ی سیلیزی به به‌راورد له تۆماركراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2- 4- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:10:30:01/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت