وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم: لە سیستمی نوێی کامێرای هاتوچۆ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی بە سەرپێچی هەژماردەکرێت
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە سیستمی نوێی کامێرای هاتوچۆدا، سیستەمەکە بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی بە سزا هەژمار دەکات.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە:" لە سیستمی نوێی کامێرانی هاتوچۆدا هەر شۆفێرێك لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مۆبایل بەكاربهێنێت و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت بە سەرپێچی هەژماردەکرێت و سزا دەدرێت".
" ئەو بڕیارە تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە سیستمی نوێی کامێرای هاتوچۆی تێدا دانراوە و تائێستاش ئەو سیستمە ته‌نها لە شەقامی 120 شاری هەولێر کاراکراوە"، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وا ده‌ڵێت.
PM:11:53:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت