ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه ئاشكرا بوو كه قاسم سوله‌یمانی رۆژی كوشتنه‌كه‌ی پێی بوو
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاشكراكرد قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی له دوا سه‌ردانیدا بۆ عێراق پێی بوو، به‌ڵام نامه‌كه نه‌گه‌یشته شوێنێ خۆی و سوله‌یمانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
ئاژانسی فارس-ی ئێران به‌پێی لێدوانێكی نه‌سیر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد: قاسم سوله‌یمانی نامه‌یه‌كی پێ بووه كه تایبه‌ت بووه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان تاران و سعودیه و هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا.
"سوله‌یمانی یه‌كه‌م شت پیاوی ئاشتی و دووه‌م پیاوی جه‌نگ بووه، به كوشتنی سوله‌یمان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، واشنتن كه‌لێنی خسته به‌رده‌م ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان تاران و ریاز و چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ی دواخست." كه‌نعانی وای وتوه.
قاسم سوله‌یمانی له 3ی كانونی دووه‌می 2020 له‌كاتی سه‌ردانی بۆ عێراق و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه كرایه ئامانج و هه‌ردووكیان كوژران.
دوای حه‌وت ساڵیش له دابڕانی دیپلۆماسی، سعودیه و ئێران به ناوبژیوانیی عێراق و به په‌نابردن بۆ چین، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌م مانگه‌دا ئاسایی كرده‌وه‌و بڕیاریاندا باڵیۆزخانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
PM:09:42:13/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 7604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت