سکاڵایەکى دیکە دژى ناردنى 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارکرا


وێستگەنیوز_

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سکاڵایەکى دیکەى دژى ناردنى 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان تۆمارکردووە.
 
ئەمرۆ دووشەممە 13ـى ئادارى 2023، مستەفا سەنەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، لە دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵاى دژى ناردنى 400 ملیار دینارەکە تۆمارکردووە. ئەوەش دواى ئەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق رەزامەندى دەربڕی کە ئەو بڕە پارەیە وەک قەرز لە رێگەى بانکى بازرگانیى عێراقەوە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و نێردرا.
 
ئەم سکاڵاکردنەی ئەو پەرلەمانتارە یەکەمجار نییە و پێشتریش لە 25ـى کانوونى دووەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق تاوتوێى سکاڵایەکى کرد کە لەلایەن مستەفا سەنەد و پارێزگارى واست پێشکەشکرابوو دژى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ ناردنى ئەو پارەیە. دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراقیش "دژی ناردنى پارە" بۆ هەرێمى کوردستان بڕیاریدا. 
 


PM:05:07:13/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو