پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق دیاریكرا


وێستگه‌ نیوز-
ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق به‌ سه‌دا 12.67 دیاریكراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2023 ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند كه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2023دا به‌ رێژه‌ی سه‌دا‌ 12.67 دیاریكراوه‌.

ئیخلاس دلێمی بۆ كوردستان 24 وتی‌: "رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌".

وتیشی‌: "به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌یه‌ی دیاریكراوه‌، ئیخلاس دلێمی رایگه‌یاند كه‌ "تا ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌ عێراقدا، 12.67% له‌ كۆی گشتی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانده‌كرێت و دوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش، ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.


PM:07:38:28/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 3396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت