شاسوار عه‌بدولواحید: ئەوەی حکومەتی فاشلی پارتی و یەکێتی نایکات، نەوەی نوێ هەوڵ دەدات ئەنجامی بدات
وێستگه نیوزـ
له پۆستێكی نوێ‌دا ده‌رباره‌ی كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ باس له پردێكی سه‌ره‌كیی ده‌روازه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه حێهێڵراوه به‌ڵێنی دا چاكی بكاته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "بەردەوام دەبین لە خزمەتی تەواوی شارەکان بێ جیاوازی ماوەی چەندین ساڵە پردی سەرەکی دەروازەی قەڵادزێ جێهێڵراوە و حکومەت تەواوی ناکات".
"بریارمان دا لە ماوەی سێ رۆژدا دەست بەکار بین و ئەو پردە سەرەکییە تەواو بکەین تا رێگای هاوڵاتییان کورت و ئاسان بکەینەوە". شاسوار عه‌بدولواحید وای نوسیوه.
ده‌شڵێت: "ئەوەی حکومەتی فاشلی پارتی و یەکێتی نایکات، نەوەی نوێ هەوڵ دەدات ئەنجامی بدات بە پێی توانا، وە کاری گەورە و پرۆژە گەورەکان بۆ ساڵی داهاتوو کە حکومەت دەگرینە دەست."
PM:09:16:02/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت