رێباز حه‌ملان: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه راده‌گه‌یه‌ندرێت
وێستگه نیوزـ
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئه‌م مانگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و "له زووترین كاتدا ده‌ست به دابەشکردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كرێت".
رێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم به كه‌ناڵی كوردستان24ی راگه‌یاند: به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆدا له زووترین كاتدا ده‌ست به موچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی نوێترین راپۆرت، تەنها لە سێ مانگی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم بە بەهای نزیکەی چوار ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و کەمتر لە ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلاری لێدراوە بە موچە.
AM:12:10:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت