دیپلۆماتكارێكی عێراق له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ته‌ماشای یاریی تۆپی پێ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
لە وێنەیه‌کدا دیپلۆماتێکی ناو وه‌فدی عێراق، ده‌ركه‌وتوه کە لەکاتی کارکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ته‌ماشای یارییەکی تۆپی پێ دەکات.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌كه، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگیاند كه رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئەو دیپلۆماتكارە عێراقییە دەگرێتەبەر و له راگه‌یه‌نداوێدا چه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه بەدواداچوون بۆ پرسی ئەو وێنەیە دەكات.
وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه رێوشوێنی گونجاو به‌رامبه‌ر ئه‌و دیپلۆماتكاره، (کە تا ئێستا نازانرێت کێیە و ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌گرێته‌به‌ر لەو بارەیەوە.
PM:11:20:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت