کازمی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ کۆبووەوە


وێستگەنیوز_

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2022،، نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەشاری نیویۆرک سەرۆک وەزیران لەگەڵ یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی رێکخراوی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە دانیشتنەکەدا دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی داعش و دەستکەوتەکان و کاریگەریان لەسەر پتەوترکردنی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.

راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبارەی بەهێزکردنی هاوکاری سەربازی و ئەمنی نێوان عێراق و رێکخراوی ناتۆ گفتوگۆی لەبارەوە کراوە کە ناتۆ لەبواری مەشق و راوێژکاریدا هاوکاری عێراقدەکات.

هەروەها هەردوولا پێداگربوون لەسەر کاری هاوبەش و بەردەوامیدان بە فراوانکردنی هاوکاریییەکان؛ لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئاسایشەوە.


PM:07:40:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو