كهشناسی وادهی كۆتایی هاتنی شهپۆلی بارانبارینی راگهیاند
دیمەنێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکان کردووە تا سبەینێ هەینی 23ی ئهیلولی 2022، بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شەپۆلە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی کەنداوی عەرەب و نیمچە دوورگەی عەرەب روویداوە و کەشی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئەم گۆڕانکارییە تا سبەینێ هەینی بەردەوامی دەبێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار بۆ شەش پلە، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزن.
باسی لەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ ئەگەری ئەوەی هەیە لە کاتی بارانباریندا هەورە تریشقەش هەبێت لە هەندێک ناوچەدا و خێرایی با لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
AM:10:17:22/09/2022
ئهم بابهته 3372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت