لە عێراق ڤایرۆسی (هێبرس)ی کووشندە لەناو ماسییدا بڵاودەبێتەوە
حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی لە عێراق
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ڤایرۆسی (هێبرس)ی کووشندە لەناو حەوزی بەخێوکردنی ماسییدا بڵاوبۆتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی هۆکارەکانییەوە، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
حەمید نایف وتەبێژ بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵەوە، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم ڤایرۆسە تووشی کۆئەندامی هەناسەی ماسیی دەبێت و لە ساڵانی رابردوودا بۆتە هۆی لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆر لە ماسیی و وتی: "لە جیهاندا چارەسەرێکی تایبەت دژ بەو ڤایرۆسە نییە، بەڵام دەکرێت لە رێگای پاککەرەوەکانەوە خۆپارێزیی لێ بکرێت".
هەروەها وتیشی: "هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسەش دەگەڕێتەوە بۆ مانەوە و وەستاویی ئاو، بەکارهێنانی عەلەفێک کە پشکنینی بۆ نەکرابێت و بوونی ژمارەیەکی زۆری ماسی لە یەک مەتر چوارگۆشەدا".
AM:09:23:21/09/2022
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت