لایەنە عیراقییەكان بەیەكێك لە مەرجەكانی سەدر رازی بوون
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه‌نیوزـ
کۆبوونەوەی لایەنەکان کە لە کۆشکی حکومەت و لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو کۆتایی هات، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق ئامادەی بوو، تیایدا ئاماده‌بوان به یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سه‌در رازی بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لایەنەکان لەسەر پێنج خاڵ رێككه‌وتن كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه خاڵه‌كانه:
1- ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پابه‌ندبوونیان بۆ نه‌گۆڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و گرتنه‌به‌ری گیانی برایه‌تی و هاوكاری ده‌ربڕی، لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی عیراق و ئاسایش و سەقامگیری گەلەکەی و بەردەوامی سیستەمی دیموکراسی دەستووری کە هەمووان بانگەوازی بۆ دەکەن و جەختکردنەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی، و نیشاندانی گیانی هاودەنگی لەناو خەڵکدا لە یەک نەتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا.
2- ئامادەبووان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه جارێكی تر په‌نا بردنه به‌ر بۆ ده‌نگدان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه رووداوێكی نائاسایی نییه له مێژووی ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كاندا كاتێك قه‌یرانه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه بنبه‌ست، و هێزه سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌نا بۆ رێڕه‌وی ده‌ستووری ده‌به‌ن.
3- ئامادەبووان داوایان له برایانی ناو رەوتی سه‌در كرد كه ده‌ست به گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، میكانیزم بۆ چاره‌سه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه دابنێن بۆ خزمه‌تكردن بە خواسته‌كانی گه‌لی عیراق و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
4- بەشداربووان لەسەر بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی رێککەوتن؛ بەمەبەستی داڕشتنی نەخشە رێگای یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا.
5- ئامادەبووان خوازیاری راگرتنی هه‌موو جۆره تەنگەشەیەکی مه‌یدانی، میدیایی، یان سیاسی بوون، جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ ئارامه‌كان دوور له وروژاندن كه ناكۆكی دروست ده‌كات. بانگەوازیان لە میدیا و نوخبەکان کرد کە پشتگیری لە ڕێبازی دیالۆگی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان.
PM:06:10:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت