سێ ئەندامی ئەنجومەنی نەوەی نوێ ئازاد کران


وێستگەنیوز-

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نەوەی نوێ کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون، شەوی ڕابردوو ئازاد کران.


هەریەک لە عومەر عەلی، تەها ئەحمەد، هیمداد شاهین ئەندامانی ئەنجوومەنی نەوەی نوێ ڕۆژی هەینی 5 ی ئابی 2022 ڕۆژێک پێش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان کە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا دەستگیرکرابوون.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، هەرسێ ئەندامەکەی ئەنجومەنی نەوەی نوێ کاتژمێر 1 ی شەوی ڕابردوو ئازاد کراون.

ڕۆژی شەممە 6 ی ئابی 2022 خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێم بەڕێوەچوو و هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە کرد و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.

دوای خۆپیشاندانەکەش جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژانی پێش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ڕۆژی خۆپیشانداندا چەندین پەرلەمانتار و سەركردایەتی نەوەی نوێ دەستگیركراون.





AM:11:56:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو