وێستگەیەکی کارەبا لە بەسرە تەقیەوە و سێ پارێزگا بێ کارەبا دەبن
وێستگەنیوز_
بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە شاری بەسرە، کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا.
ئەمرۆ شەممە 6 ـی ئابی 2022، ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگەیاند، "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌سره ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌زووی كاره‌با لە تەواوی پارێزگاكانی به‌سره، زیقار و میسان پچڕاوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمه‌كان له هه‌وڵدان بۆ گۆڕین و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی وێستگەکە. جەختیشدەکاتەوە لەوەی وێستگەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە تەقیوەتەوە و نەتەقێندراوەتەوە.
پاش ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتووەتەوە، لە هەندێک پارێزگا پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرز بووەتەوە، لە چەند پارێزگایەکیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەوامی فەرمانگە حکومییەکان راگیراوە.
AM:08:50:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت