پەرلەمان پرسی پاشەکەوتی موچە و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تاوتوێدەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان پرسی پاشەکەوتی موچە و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێدەکات.


زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، لیژنەکەیان سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکی گشتگیرە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە ماوەی ھەشت ساڵە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە راگیراوە.

وتیشی، راپۆرتەکە بابەتی پاشەکەوتی مووچە و ئەو قەرزانەی فەرمانبەرانیش کە لەلای حکومەتە، لەگەڵ پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و نەبوونی یاسای بودجە و بابەتی باج و ڕسووماتیش لەخۆی دەگرێت.

زیاد جەبار ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بۆ ئامادەکردنی ئەو راپۆرتە سوود لە 13 یاداشت وەرگیراوە کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دراوە بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە بەگشتی پەیوەندییان بە ژیان و گوزرانی ھاووڵاتیان و موچەخۆرانی ھەرێمەوە ھەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، راپۆرتەکە دەدرێت بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دواتر بەئامادەبونی وەزیری دارایی لەدانیشتنی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەردەکرێت.


PM:04:29:05/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو