کۆنترین و گەورەترین بنکەی سەربازی سوپای عێراق دەکرێتە شوێنی نیشتەجێبوون


وێستگەنیوز_

نەجم ئەلجبوری، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ ئەوەی زەویەکانی بنکەی سەربازی غەزلانی، بکاتە زەوی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی حوزەیرانی 2022، نەجم ئەلجبوری لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، "پارێزگا و شارەوانی موسڵ دیزاینی مۆدێرن بۆ پرۆژەی زەویەکانی غەزلانی ئامادە دەکەن و زەوی بۆ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون تەرخان دەکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون".

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی زەوییەکانی غەزلانی زیاتر لە چەند جارێک نوێ بووەتەوە، پێش ساڵی 2003 کامپێكی نیشتەجیبوون لە غەزلانی دروست کرا و ئێستا نزیکەی 1300 خێزانی تێدا دەژین کە چەندین جار رووبەڕووی هەرەشەی ئاوارەبوون و دەرکردن لە ماڵەکانیان بوونەتەوە. 

بنکەی سەربازی غەزلانی کۆنترین و گەورەترین بنکەی سەربازی سوپای عێراقە و دەکەوێتە شاری موسڵ، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شارەکە لە 2014 کردیە گەورەترین پەناگە بۆ ئەندامانی.


AM:09:30:29/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت