ھاوڵاتییەکی عێراقی کە سەفەری حەجی کردووە، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
وێستگەنیوز_
دەستی گشتی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، حاجییەکی عێراقی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا لە شاری مەدینە بەهۆی جەڵدەی دەماغەوە کۆچی دوایی کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستی حەج و عەمرەی عێراق، حاجییەکە ناوی محەمەد عەبید عەبدوسییە و تەمەنی 60 ساڵە و خەڵکی شاری واستە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی جەڵدەی دەماغەوە رەوانەی نەخۆشخانەی مەلیک سەلامن بن عەبدولعەزیز کراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشکراوە، کەسە نزیکەکانی داوایان کردووە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە عێراق و دەستی حەج و عەمرەی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ سعودییە دەکات بۆ گێڕانەوەی تەرمەکە بەمەبەستی ئەوەی لە عێراق بنێژرێت.
PM:11:11:28/06/2022
ئهم بابهته 2060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت