مه‌سرور بارزانی داوایه‌كی به په‌له له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات
مه‌سرور بازرانی
وێستگهنیوزـ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بارەی کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان هەموو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر.
له په‌یامه‌كه‌دا مه‌سرور بازرانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان، لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات".
ده‌شڵێت: "وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و رادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات".
باسی له‌وه‌شكرد: "دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و رووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێک‌دا بن".
PM:02:05:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت