گۆڕانکاریی بەسەر کەشوهەوادا دێت.. سبەی پلەکانی گەرما چۆن دەبن؟


وێستگەنیوز_

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند، کە تێیدا سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین نزمترین پلەی گەرمییان دەبێت و گەرمیان بەرزترین پلە تۆمارددەکات.


بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەو، ئەمڕۆ هەینی 24ی حوزەیرانی 2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک و خێرایى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت و مەوداى بینینیش لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت.

ئەوەشخراوەتەروو، سبەی شەممە 25ی حوزەیرانی 2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا، پاشان لە درەنگانى شەودا کاریگەرییەکەی نامێنێ و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تـا 3 پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەرز دەبێتەوە و مەودای بینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت.

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەی خوارەوە خراوەتەروو:

هەولێر - 42
سڵێمانی - 39
دهۆک - 40
کەرکوک - 44
هەڵەبجە - 40
سۆران - 40
راپەرین - 39
گەرمیان - 45


AM:11:11:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو