نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئایاری 2022، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێک برێنت بە سەرووی 110 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە و هەر ئۆنسەیەک بە 1814 دۆلارە.
ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 110 دۆلار و 76 سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و 80 سەنت دابەزیووە.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و 73 سهنته، لهكاتێكدا دوێنێ به 106 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەرچی نرخی زێڕە، دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە و هەر ئۆنسەیەک بە 1814 دۆلارە.
AM:09:38:19/05/2022
ئهم بابهته 1848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت