حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە دەستی بەسەر هیچ کێڵگە نەوتێکدا گرتبێت


وێستگەنیوز_

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەمو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوکدا گرتوە"، جەختیشدەکاتەوە، "بەپێی دەستوری عێراق، سامانی گشتی هی هەمو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نییە".


ئەمشەو، شەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوکدا گرتوە و داگیریکردون".

رونیشیکردوەتەوە،" ئاشکرایە بەپێی دەستوری عێراق، سامانی گشتی هی هەمو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نییە، کۆمپانیای نەوتی باکور چەندین ساڵە بەبێ هەبونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت".

جەختیلەوەشکردوەتەوە،" ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردوە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ، كوتله‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان كۆنتڕۆڵی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و داودی سه‌ر به‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كردوه‌.

كوتله‌ی توركمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كردوه‌، به‌ په‌له‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ هێزی چه‌ك كۆنتڕۆڵكراون و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوی سنوره‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا بسه‌پێنێت.

پێشتریش كۆمپانیای نه‌وتی باكور، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تباركرد كه‌ به‌ زه‌بری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانیان گرتوه‌" و راشیگه‌یاند، "ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌ستور و یاساكانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان له‌سه‌ر بونیاتنراوه‌".


PM:11:28:14/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت