پۆلیسی ههولێر لهسهر شهڕهكهی خهبات روونكردنهوه دهدات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەسەر بابەتی رووداوی شەڕە تەقەکەی ئەمڕۆ کە لە گوندێکی قەزای خەبات روویدا بوو، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە بریندار ببوون دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند: ئێوارهی ئەمڕۆ کاتژمێر (7:30) پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری ناحیەی رزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.) روویداوە.
پۆلیسی ههولێر دهشڵێت: "دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی رووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی رووداوەکە دروست بووبوو، دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوانیان روودەدات لەم نێوەندەدا هەریەک لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (ف. ح.) کوژراون، هەروەها دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) لە ژێردەستی پۆلیس دانە کە برینداربوون".
پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکهیدا ئاماژەی بەوەشدا: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.
PM:10:08:13/05/2022
ئهم بابهته 2452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت