لە گوندێکی سهر به هەولێر بههۆی كێشهی زهوی و زارهوه پێنج کەس کوژران
وێستگهنیوزـ
لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی کەوڕەنی سەربە پارێزگای هەولێر پێنج کەس کوژران. دەشڵێت، "کوژراوەکان بریتین لە باوکێک و سێ کوڕی و برازایەکی".
ئەمرۆ هەینی 13ی ئایاری 2022، بەگوێرەی زانیارییەکان، بە هۆی کێشیەکی زهوی و زارهوه لە نێوان دوو بنەماڵە، ئەم ئێوارەیە بەیەک گەیشتوون و شەڕ لە نێوانیان دروست بووە.
شهڕهكه ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کەوڕەبەن لە ناحیەی رزگاری قەزای خەبات لە نێوان دوو بنەماڵەدا بووه و لەسەر کێشەی دابەشکردنی زەوی و زار بووە و چوار کەس لە شەڕەکەدا کوژراون.
نهبهز رهشاد، پهیامنێری وێستگهنیوز له شاری ههولێر رایگهیاند: "تا ئێستا لەبارەی رووداوەکەوە هێزەکانی ئاسیاش و پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە".
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناو نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەکەدا شەڕ دروستبووەتەوە و کەسێکی دیکەش لەوێ کوژراون.
PM:09:01:13/05/2022
ئهم بابهته 3160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت