دوو تەقینەوە لە بەغدا ڕویاندا


وێستگەنیوز- 

دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانى واسق لەناوچەى کەرادەى بەغدا ڕوویداو و تائێستاش جۆری تەقینەوەکان و زیانەکانی نەزانراون.

ئەمشەو یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، لە بەغدای پایتەختی عێراق لە گۆڕەپانى واسق لەناوچەى کەرادەى دوو تەقینەوە ڕوویدا، تەقینەوەی یەکەم لەنزیک شانۆی نیشتیمانی و تەقینەوەی دوەمیش لەنزیک گۆڕەپانی "الواثق" رویانداوە، تائێستاش جۆری تەقینەوەکان و زیانەکانی نەزانراون.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ''هێشتا هۆکارى تەقینەوەکان نازنرێن و تیمەکانى فریاگوزاریی و هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنى تەقینەوەکان. ''


PM:10:25:16/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 14740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت