قائیمقامی شنگال: پێنج گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزراونەتەوە


ویستگە نیوز- 

قائیمقامی قەزای شنگال ئاشكرای كرد، رۆژ بە رۆژ  ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال لە زیادبووندایە و پێنج گۆڕی دیكەی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، تاوەكو ئێستاش ژمارەیان گەیشتوونەتە 90 گۆڕ.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانوونی یەکەمی 2021، مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''لە سنوری ناحیەی قەیرەوانی سەر بە قەزای شنگال کە دەکەوێتە ناوچەی "عەین فەتحی" دانیشتووانەكەی عەرەبن لە هۆزی ئێلا متێتا و دەستێكی باڵایان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان هەبووە، تاوەكو ئێستا 15 رووفات دۆزراونەتەوە.''

باسیلەوەشکرد، ''دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال بەردەوام ژمارەیان لەزیادبووندایە و تاوەكو ئێستا 90 گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاكانی شنگال دۆزراونەتەوە.''

ئەوەشیخستەڕوو، ''حكومەتی عیراق ژمارەیەكی زۆر روفاتی لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان بردووە بۆ بەغدا بۆ پشكنین و تاوەكو ئێستاش نەیگەڕاندوونەتەوە، بەڵام بڕیارە لەم مانگەدا 41 رووفات بگەڕێنێتەوە، بۆیە كەمتەرخەمە لە ئاست گەڕاندنەوەی روفاتەكان و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال.''


PM:02:23:06/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت