له هه‌ولێر رفاندنی خوێندكاران ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوز ـ
بۆ رێگری كردن له هه‌ر هه‌ولێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خوێندكاران، له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه و ژماره‌یه‌ك خوێندكاریش له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه فڕێندران.
نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاوه‌یان پێكراوه، نایه‌ڵن هیچ رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرێك كامێرا بكاته‌وه و وێنه بگرێت و ڤیدیۆ تۆمار بكات ده‌ستیگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ژماره‌یه‌ك خوێندكار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خراونه‌ته ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شه‌وه و فرێندراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكردووه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بكات كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه راگیراوه.
PM:12:21:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 8324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت