بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان: سه‌رجه‌م دۆسیه‌ى شه‌هیدان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان
به‌ره‌ڤان حه‌مدى بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێم
وێستگە نیوز-
بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م دۆسیه‌ى شه‌هیدان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و پاش وردبینی لایه‌نى جوگرافى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و بانکه‌کانیان و ڕاسپارده‌بوونى شایسته‌کانیان به‌پێى ماف و ئیمتیازاتى ته‌واوى شایسته‌کانیان بۆ ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، به‌ره‌ڤان حه‌مدى بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى پارتى ڕاگه‌یاندووە "گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان به‌پێى ڕێنماییى ژماره 5 له چوارچێوه و په‌یڕه‌و و یاسای چاکسازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک قۆناغى یه‌که‌م 1018 دۆسیه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش له وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه‌وه گواسترا‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، ئه‌م دۆسیانه پاش وردبینیى لایه‌نى جوگرافى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و بانکه‌کانیان و ڕاسپارده‌بوونى شایسته‌کانیان به‌پێى ماف و ئیمتیازاتى یاساى ژماره 9ی که‌سوکارى شه‌هیدان ته‌واوى شایسته‌کانیان بۆ ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنەوە".
باسیلەوەشکردووە، ''له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێم کۆ بووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌که‌وه و به هه‌ماهه‌نگى و به هه‌مان شێوه کار بکرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی کارمه‌ندانى هێزى ناوخۆ و شه‌هیدانى زێره‌ڤانى و شه‌هیدانى هێزه‌کانى ناوخۆ و پاسه‌وانانى سنوور و ڕێنمایى و ڕێکارى په‌یڕه‌وییانه بگیرێته به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى دۆسیه‌کانیان بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئامانج له‌م پرۆسه‌یه به پله‌ى یه‌ک بۆ ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان و کۆکردنه‌وه‌یانە له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، پاشان کار دەکەین بۆ ده‌رکردنى یاسایه‌کى گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى هه‌رێمى کوردستان و چاکسازیکردن له ته‌واوى دۆسیه‌ى شه‌هیدان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى دیکه‌ى حکوومه‌ت".
PM:12:03:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت