تەرمی هاوڵاتییەک لە شەمامی مەولەوی شاری سلێمانی دۆزرایەوە
وێستگه نیوز ـ
له شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ دۆزرایه‌وه و بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریا گوزاری خێرای سلێمانیش، ئەو کەسە لەسەرمان رەقبووەتەوە.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرا له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌م به‌یانیه ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ له شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و هاوڵاتیه له سه‌رمان ره‌ق بووه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد: ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پشكی دادوه‌ری كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی.
له لایه‌كی دیكه‌وه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: شەوی رابردوو ھێزەکانیان ئاگادار کرانەوە کە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەلگر گیانی لەدەست داوە.
باسی له‌وه‌شكردووه: دەستبەجێ ھێزەکانیان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کە ناوی (دڵشاد قەرەنی عه‌زیز)ە و تەمەنی 58 ساڵە.
هۆگر عه‌زیز ئه‌وه‌شی وتووه: تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراو ھۆکارەکەشی بەھۆی جەڵتەوە گیانی لەدەست داوە و بۆ ئەم مەبەستەش پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.
AM:10:18:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 10108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت