مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایکۆت و خۆپیشاندان دەکەن

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
نوێنەری‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ لە هەرێمی‌ کوردستان وادەی‌ دەستپێکردنەوەی‌ بایکۆت و خۆپیشاندانی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژی‌ دیاریکرد و داوای‌ لە سەرجەمی‌ مامۆستایان کرد پشتیوانییان بکەن.


کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ئاماژەی‌ بەوەکرد: "شەممە و یەکشەممەی‌ هەفتەی داهاتوو (16و17ی10) بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم سەرجەم پەروەردەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت".

نوێنەری‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ لە هەرێم، داوای‌ لە سەرجەم مامۆستایانی میلاک و بەڕێوبەری قوتابخانە و باخچەکان و پەرلەمانتاران کرد پشتگیر و پشتیوانی مامۆستایانی وانەبێژ بن.

ئاماژەی‌ بەوەش کرد، ماوەی چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەکان خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە حکومەت و پەڕلەمان هیچ هەڵوێستیان نەبووە وەڵامی داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ نەدراوەتەوە.


PM:07:56:15/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 14780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت