ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت"سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ته".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین ئەکاونت و پەیچی ماسکدار بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە، کە گوایە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری باری تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت "بۆ هەموو لایەک ئاشکرای دەکەین وەزیری دارایی و ئابووری ته‌ندروستی زۆر باشه و سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتە، هەربۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە."
PM:07:15:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت