سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت


وێستگه‌ نیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی 8ی بەشێک لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکراوە و بڕیارە سبەینێ تەواوی لیوا هاوبەشەکان موچەکانیان وەربگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، ئەمڕۆ بەشێک لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی ٨یان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە دابەشکردنی موچە سبەینێش بەردەوام بێت و تەواوی لیوا هاوبەشەکان موچەکانیان وەربگرن.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، لە ئێستادا داهاتەکان کۆدەکەنەوە و بڕیارە لە 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، دەشڵێت، موچەکە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کرانە سێ فەوج و لە ئێستادا 14 لیوان، کە موچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.


PM:06:28:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 44960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت