پێنج چه‌كداری داعش له‌ دوو شاری عێراق ده‌ستگیر كران


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نبار، هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێنج چه‌كداری سه‌ربه‌ رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیر كرد.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی وردی هه‌واڵگری، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگاكه‌یان له‌ پارێزگای كه‌ركوك و به‌پێی فه‌رمانێكی یاسایی 3 چه‌كداریان ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ سه‌ربه‌ رێكخراوی داعش بوون.

وتیشی یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستگیر كراون، له‌ناو هه‌واڵگریی ولایه‌تی به‌ناو كه‌ركوكی داعشدا كاری كردوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباریش دوو چه‌كداری دیكه‌ی سه‌ربه‌ داعش ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ ولایه‌تی به‌ناو فوراتی رێكخراوی داعشدا، كاری چه‌كدارییان كردوه‌.


PM:04:58:15/09/2021






ئه‌م بابه‌ته 3544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت