لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی کەڕووی رەش تۆمارکرا


وێستگە نیوز-

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراوە و نەخۆشەکانیش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی تۆمارکراون، دەشڵێت، "نەخۆشییەکە مەتریسدارە و رێژەی چاکبوونەوە کەمە."

ەوەشی خستووەتەڕوو، "حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش لە پێشتریشدا هەبووە و چاوەڕوان کراوە و سێ مانگ لەمەوبەریش چەند حاڵەتێک تۆمارکراون."

باسی لەوەشکردووە، "ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان دابەزیوە بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و زۆر دەرمانی ستیرۆید بەکاردەهێنن مەترسی توشبوونیان لەسەرە."

کەڕووی رەش؛ نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنە و بەهۆی بەرکەوتن بە کەڕوویەک (میوکەر مۆڵدەوە) کەسەکە توش دەبێت و بەشێویەکی بەربڵاو لە خاك و رووەك و سەوزە و میوەی خراپبوو و پەیینی ئاژەڵدا هەیە و کەڕووەکە کاردەکاتە گیرفانەکانی لووت و مێشك و سییەکان.


PM:08:52:14/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو