به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری هۆشداری له دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌دات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی به‌ریتانیا پێی وایه كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان مه‌ترسیی رودانی هێرشێكی تیرۆرستیی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر زیاتر كردوه.
رۆژنامه‌ی The Timesی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه كین ماكالوم، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی به‌ریتانیا ناسراو به MI5، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه كه "توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان هه‌لهه‌له‌یان بۆ بڕیاره‌كه‌ی واشنتن و كشانه‌وه له ئه‌فغانستان لێداوه".
وتیشی كه قسه‌كه لێره‌دا ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وره و مه‌عنه‌ویاتی ئه‌و توندڕه‌وه ئیسلامییانه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئه‌و بڕیاره "تیرۆرستان" كۆبكاته‌وه و هێرشی ئاڵۆزتر ئه‌نجام بده‌ن.
راشیگه‌یاندوه كه ترسی ئه‌وه هه‌یه "تیرۆرستان" هێزی خۆیان یه‌ك بخه‌ن و پیلانی ئاڵۆز دابڕێژن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له 11ی سێپتێمبه‌ری 2001دا رویدا.
PM:03:55:12/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت