مەزهەر خۆراسانی: حەرامە پارەی ئاو و كارەبا بە حكومەت بدرێت

‌مەلا مەزهەر خۆراسانی مامۆستای ئاینی

وێستگە نیوز- 

مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئاینی لە فتوایەكدا رایگەیاند، حەرامە پارەی ئاو و كارەبا بە حكومەت بدرێت، کە ئەو بەسەتڵ و قەلابە قەرزاری ئێمە بێت.

مەلا مەزهەر خۆراسانی لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "حەرامە بۆ ئێمەی هاوڵاتی پارەی ئاو و كارەبا بە جام بدەینە كەسێك یان حكومەتێك كە ئەو بە سەتڵ‌و قەلابە قەرزاری ئێمە بێت‌و قەرزەكانمان نەداتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، حەرامە بۆ حكومەت كە پشت بكاتە موچەخۆرانی خۆی‌و پارەو موچەی بڕاو و پاشەكەوتەكانی ساڵانی رابردوی بۆ نەگێڕێتەوە، حەرامە‌و دروست نییە‌و گوناهێكی گەورەی ئاشكرایە.


PM:04:24:04/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 7188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت