بەهۆی ئەوەی شەوی رابردوو هێزێکی چەکداری کۆکردوەتەوە کەسەر بەهیچ لایەنێکی حکومی نەبوون، ڕێگەی گەشتکردن لە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قەدەغەکرا و ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لە سەرچاوەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیکەوتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێزێکی چەکداری لەبەردەم ماڵەکەی لەسلێمانی کۆکردووەتەوە کەسەر بەهیچ لایەنێکی حکومی نەبوون، ڕێگەی گەشتکردن لەناوبراو قەدەغەکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی هێزی چەکدار، ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەردەچێت.
ئێوارهی دوێنێ دووشهممه 2ی ئابی 2021، لاهور شێخ جهنگی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان پهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوه و رایگەیاند، "بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری سلێمانی و ههرێمی كوردستان تائێستا دانی بهخۆیدا گرتوه و نائومێدیش بووه لهوهی مهكتهبی سیاسیی حزبهكهی كێشهكه چارهسهر بكات، بۆیه بڕیاریداوه پهنا بۆ دادگای سلێمانی بهرێت تا ئهو تۆمهتانه لهرێگهی دادگاوه یهكلا بكاتهوه كه ئاراستهی كراون".
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
پەیوەست بەدۆخی شەوی رابردوی شاری سلێمانیش سەرچاوەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەی خستەڕو، "قوباد تاڵەبانی ڕێگربوو لەوەی شەوی ڕابردوو دۆخی ئەمنی سلێمانی تێکبچێت، چونکە هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە بچن چەکدارەکانی دەوری ماڵی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی چەک بکەن".
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز لەئێستادا هەردوو لایەنی بەریتانی و فەرەنسا لەسەر ئاستی دیبلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکانی یەکێتی هاتوونەتە سەر خەت، وابڕیارە ئەمڕۆش لاهور شێخ جەنگی ببینن و داوای لێبکەن بۆ چارەسەری کێشەکان دور بکەوێتەوە لە چارەسەری سەربازی و تەنها دادگاکان بکاتە شوێنی چارەسەری، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێش شاندی هەردو وڵات بافڵ تاڵەبانییان بینیوەو هەمان داواکارییان هەبووە بۆ چارەسەری دۆخەکە.
دوێنێ دووشەممەش میدیای یەکێتی چەند لێدوانێکی بەناوی سەرچاوەی ڕەسمی یەکێتی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، " لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لەکەیسی گەندەڵی ھەمە جۆر کە دادگا بەرەسمی داوای کردوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەھیدان".
AM:11:21:03/08/2021
ئهم بابهته 25060
جار خوێنراوهتهوه