بڕیاری سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییەکان
وێستگە نیوز-
له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى، كۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق و نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه عێراقیه‌كان له‌به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران، له‌سه‌ر داواى مسته‌فا كازمى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق به‌به‌شدارى نوێنه‌رى لایه‌نه‌سیاسیه عێراقیه‌كان ئه‌نجامدراوه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌شداربوان خستۆته‌ڕوو، ڕاشیگه‌یاندوه، به‌پێى ئه‌و خشته زه‌مه‌نیه‌ى له‌سه‌رى ڕێكه‌وتون له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، داواش له‌و لایه‌نه سیاسیانه بكه‌ن كه له‌پرۆسه‌كه كشاونه‌ته‌وه، به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن‌و پێكه‌وه گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاوانه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كان‌و به‌هه‌موان پرۆسه‌ى دیموكراسى سه‌ربخه‌ن.
له‌ئێستادا له‌عێراق پرسى ئه‌نجامدان یان دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسێكى گه‌رمه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌مترین بانگه‌شه كراوه له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه‌و حكومه‌ت‌و كۆمسیۆنیش جه‌خت له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه له‌ڕۆژى 10 ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ.
PM:06:37:01/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت