وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندنی کردەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کردەوە و رایگەیاند، سەرجەم دەرچووانی بەشی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئەمڕۆوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاب دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی کۆلێژی سەربازی کراوەتەوە و ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن داواکاری لەرێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش بکەن.
ئەوەش هاتووە، دەبێت داواکار تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 22 ساڵ بێت و کۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی (70%) بەرەو سەرەوە بێت، هەروەها بەرزی باڵاشی نابێت لە 1.65 مەترێک و سەد و شەست و پێنج سانتیمەتر کەمتر بێت.
AM:11:33:01/08/2021
ئهم بابهته 11368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت