تاوه‌رێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌نێوان به‌غدا و دیاله ته‌قێندرایه‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له نێوان هه‌ردوو پارێزگای به‌غدا و دیاله ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ته‌مموزی 2021 رایگه‌یاندووه كه تاوه‌ره‌كه تایبه‌ت بووه به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له هێڵی دیاله-خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و به بۆمبی ته‌وقیتكراو زیانی پێگه‌یه‌ندراوه.
تاوه‌ره‌كه ژماره 48ی سه‌ربه هێڵی كاره‌بای 400 كه‌ی ڤی بووه له ناوچه‌ی هاشمییان له پارێزگای دیاله ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
گروپه چه‌كداره‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوی داعش ستراتیژی هێرشه‌كانیان گۆڕیووه و زۆرجار په‌نا بۆ په‌كخستنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان ده‌به‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه رقی هاوڵاتیان له حكومه‌ت ئه‌ستورتر ده‌كه‌ن.
PM:09:22:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت