ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر: پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن
وێستگە نیوز-
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييان كه پابه‌ندبن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، ئاماژە بەوەشدەكات به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه لە هەرشوێنێک دابنێت له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش ڕۆژ دواى ڕۆژ له زیاد بوون دايه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هاوڵاتییان و دانيشتوانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
دەشڵێت، هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یندراوى ڕۆژى 27ی تەمموزی 2021، ڕامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆرى ژماره‌ى مردووان به‌هۆى ئه‌م ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره ده‌كرێت، بۆيه جارێكى تر هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبوانى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زياد بوون دایە، به‌وهۆيه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانى تووشبوان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكه‌ی زيادبوونى ژماره‌ى تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتييانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گيرێته‌به‌ر.
رونیشیكردۆتەوە، سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
PM:06:41:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت