وەزارەتی دارایی به فه‌رمی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی هەینی و شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە هەمان میکانیزمی مانگی رابردوو دابەش دەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی هه‌ینی 25 حوزه‌یرانی 2021، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش (حوزه‌یران) به لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و سه‌دا 50 بۆ پله باڵاكان ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه 26ی حوزه‌یران، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:12:10:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 30592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت