حکومەتی عێراق بڕی ئەو گەنمەی دیاریکرد کە لەجوتیارانی هەرێم وەریدەگرێت

‌گەنمی جوتیاران

وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەشازی دەڵێت، "پشکی ھەرێمی کوردستان لەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران  بڕی 375 ھەزار تۆن دەبێت"


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەشازی بە وێستگە نیوز-ی وت، "پاش ئەوەی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ وحکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی2021 بڕی 375 سێ سەد وحەفتاوپێنج هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وە ربگیرێت".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەشازی ئەمرۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 2021. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، " بۆ ئەو مەبەستە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەوبڕە گەنمە لەجوتیاران".

پێشتر، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 3750 لە ڕێکەوتی 6-6-2021 بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیاى قەیوان و خۆشناو، وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە.

ئاماژەبەوەشکرابوو، ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر جوتیارانى هەرێمى کوردستان ناڕەزایەتیان دەردەبڕى دژى چۆنێتى وەرگرتنى پرۆسەى وەرگرتنى گەنمەکانیان لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە.


PM:06:46:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت