بابه‌كر زێباری: به فه‌رمانی بارزانی هه‌موو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌شتا ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
مەسعود بارزانی و بابەکر زێباری
وێستگه نیوز ـ
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عیراق رایگه‌یاند، هه‌ر هێزێك سه‌ر به یه‌كه‌ی هه‌شتا بێت به فه‌رمانی بارزانی ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
بابه‌كر زێباری، كه ئێستا راوێژكاری سه‌ربازییه له باره‌گای بارزانی، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ھەر ھێزێك سەر بە یەكەی ھەشتا بێت، بە فەرمانی مه‌سعود بارزانی، هەموویان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌وه‌ش وەكو ھەنگاوێكی چاكسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌ردا.
یه‌كه‌كانی 70 سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و یه‌كه‌ی 80 سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه، تا ئێستا له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌ك نه‌خراونه‌ته‌وه.
PM:08:21:11/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت