نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز ـ

​ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 25 سەنتە.

هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

بە هۆی بەردەوامی زیادكردنی ژمارەی كوتانی پەتایی كۆڤید -19 کە بووەتەهۆی ئەوەی بازاڕو ئابوری بكرێتەوە كەرتەكانی پێشەسازی و گەیاندن و كشتوكاڵ بەردەوامبن. لە ئیستادا ئەمریكاو ئەوروپا بەتەواوی كراونەتەوە بۆیە خواست لەسەر نەوت زیادی کردوە بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا.

یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نەوت پەیوەندی هەیە بە  بڕیاری وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆیک پڵەس) بۆ بەنزمی هێشتنەوەی هەناردەی نەوت، بەجۆرێک بازاڕی نەوت لە ئێستادا كورتهێنانی (Deficit )بە ڕێژەیەی 1 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانەهەیە، ئەلێكساندرا ناڤۆك وەزیری نەوتی ڕووسیا ئەڵێت.، ئەمەش یارمەتی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت دەدات.

پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.


AM:08:34:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو