موراد قەرەیلان: ئەردۆگان شاندێکی بۆ لای پەکەکە ناردووە

‌ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان و موراد قەرەیلان

وێستگە نیوز-

موراد قەرەیلان دەڵێت، "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان، سه‌رۆكى توركیا شاندێكى بۆ لای پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ناردووە".


فەرماندەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە)و ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە، موراد قەرەیلان لەبەرنامەیه‌كى تایبەتی كه‌ناڵى ئاسمانى ستێرک تیڤی-دا زمانحاڵی پەکەکە بەشداریکردووە کەبریارە ئەمشەو پێنچشەممە پەخشبکرێت و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەردۆغان چەند مانگێک لەمەو پێش شاندێکی ناردوەتە لای پەکەکە".

هاوكات ئەو ئەندامەی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە، " لەو بەرنامەیەدا کە ئەمشەو پەخشدەکرێت باس لەهەوڵەکانیان بۆ ئەوەى پێشمەرگە بەشداریی شەڕ لەدژی پەکەکە بکەن دەکات".

هەروەها بڕیارە موراد قەرەیلان، "وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کاتێک خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا چووە بۆ هەولێر و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوەته‌وە، لەدوای ئەوە لە20ی ئایاردا چۆن ئەنجامەکانی دەرکەوتن؟".

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) ئەوەشی خستەڕو، "ماوەیەک لەمەوبەر لەلەڕێگەی هەندێ‌ دۆستەوە ئەردۆغان شاندێكی نارد بۆ لامان‌و وتویان ئێوە لەباكوری كوردستان ئاگربەست لەگەڵ ئێمە رابگەیەنن، ئیتر لەپارچەكانی تر چی دەكەن بیكەن ئێمە حەقمان نییە، ئەمە مانای چییە واتە ئاگربەست لەبەرامبەر ئێمە رابگەیەنن ئیتر ناكۆكیتان هەیە لەگەڵ پارتی بڕۆن شەڕ بكەن‌و ئێمە حەقمان نییە، لەبەرئەوە داوام كرد روبەرو مەسعود بارزانی ببینم‌و ئاگادار بێت کە دەولەتی تورک دەیانەوێ كورد بدەن بەیەكداو بزانین ئێمە دوژمنێكی وامان هەیە".


PM:04:54:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 10992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت