به‌سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.



شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ عیراق بڵاویكرده‌وه‌: "دوای ئەوەی سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەی‌ ئاسمانی‌ بەلەد لە پارێزگای‌ سەڵاحەدین کران و زیانی گیانی و مادییان لێنەکەوتەوە، لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، یەکێکییان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکی، لە ئاسمان تەقێنراوەتەوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون".

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق جەختیش لەسەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانە ده‌كاته‌وه‌، کە یاری بە ئارامی و سەقامگیری عیراق دەکەن.


AM:09:14:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو