جوتیار عادل: دەتوانین به‌بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین


وێستگه‌ نیوز-
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەمەرجێك دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین كە نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ى حوزه‌یرانى 2021، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،"زیاتر لە 11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی نەناردووە و هیچ بیانویەكیشمان بۆ حكومەتی عێراق نەهێشتووە".

ئاماژەی به‌وه‌شكرد،"پێویستە پێداچوونەوە بە شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكاندا بكرێت، كۆمپانیا هەبووە ماوەی 10 ساڵ لێخۆشبوونی گومرگی بۆكراوە".

وتەبێژی حكومەت باسى له‌وه‌شكرد،"كاردەكەین بۆئەوەی دواكەوتنی مووچە دوبارە نەبێتەوە،ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت، دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین".

رونیشیكرده‌وه‌،"90% بڕیارەكانی حكومەت بە كۆدەنگی دراون".


PM:12:56:09/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 17380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو