وێستگە نیوز
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەر ئێوە ڕاست دەكەن و لە گەڵ دەنگە ئازاو بوێرەكانی بادینانن پێویست بە بەیاننامە دەرکردن ناكات ،چونكە دەسەڵاتی یەكەم و كۆتا لای ئێوەیە ئەویش، سەرۆكایەتی هەرێمە، فەرمانی لێخۆشبوون دەركەن.
غالب محەمەد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ حزبەكانی بەیاننامە كە لە ناو دەسەڵاتن
بۆ (باڵێكی پارتی) و یەكێتی و گۆڕان، گەر ئێوە ڕاست دەكەن و لە گەڵ دەنگە ئازاو بوێرەكانی بادینانن، پێویست بە بەیاننامە دەرکردن ناكات ،چونكە دەسەڵاتی یەكەم و كۆتا لای ئێوەیە ئەویش، سەرۆكایەتی هەرێمە كە خۆی دەبێنێتەوە لە سێ كەس (نێچیرڤان بارزانی ، شیخ جەعفەر ،مستەفای سەید قادر )،گەر ئێوە بوێرن و ئازان، وەك خۆتان دەڵێن پاشكۆی كەس نین دەی فەرموون ئەوە ئەرز و ئەوە گەز فەرمانی لێ خۆشبوون دەركەن.
ئاماژە بەوەشدەكات، بۆ ئەو كەسانە و هەر زۆریش ناوێرن بوەستنەوە بەرانبەر بە دزە گەورە، دەتوانن بە ناوی جەژنی رەمەزانەوە چەندین زیندانی تریش فەرمانی ئازادكردنیان بۆ دەركەن ، چاوەروانین گەر نا بەیاننامەی حزبەكان لە ناو دەسەڵات هیچ گرنگیەكی نییە و نابێت .
PM:08:27:07/05/2021
ئهم بابهته 4688
جار خوێنراوهتهوه